لە رووداوێكی فەلەكیدا ڕۆژی هەینی 5 شعبان 1431 بەرامبەر بە 16/7/2010 تیشكی خۆر بەشێوەیەكی ستونی لە كاتژمێر 12:27 پاش نیوەڕۆ (كە هاوكات بوو لەگەڵ كاتژمێری هەولێر ) بە (كەعبەی پیرۆز) كەوت.
ئەمەش وەك ئەندازیار (ماجید ئەبو بوزاهیرە) ەی (سەرۆكی كۆمەلەی فەلەكناسی لە جەدە ) ڕایگەیاند كە ئەم دیاردەیە لە ئەنجامی گەڕانەوەی رووكاری تیشكی خۆر لە هێلی قرژاڵ بۆ هێلی كەمەرەی ناوەڕاستە ،بەمەش تیشكەكە شێوەیەكەی ستوونی دەبێت كە سێبەری هیچ شتێك و كەسیك دیار نابێت ،بۆیە تیشكی خۆر لە پلەی سفر دەبێت لە لاریدا لەسەر ڕووی زەوی و ئەم دیاردەیەش بۆ دیاری كردنی ئاڕاستەی قیبلە بەشێوەیەكی زۆر وورد سوودی دەبێت
هۆكاری ئەم دیاردەیەش لە خولانەوەی خۆر و لاریی گۆشەی خولانەوەی زەوی بەرامبەر خولگەكەیدا بە ئاستی 23,5 پلە دەبێتە هۆی گواستنەوەی تیشكی خۆر لە نێوان كەمەرەی قڕژاڵ لە نیوەگۆی باكوور و كەمەری گیسك لە نیوەگۆی باشوور و ئەوكاتە بە كەمەرەی ناوەڕاست تێدەپەڕێ ئەم دیاردەیەش ساڵانە (دوو) جار روودەدات لە كاتی جیا جیا دا بەپێ هێلی پانی لە هەندێك ناوچە هەستی پێ دەكرێت.دوایین جاریش كە ئەم دیاردەیەی تیادا ڕوویدا لە 28/5/2010 بوو .
ئا: یوسف هەولێری |