سه‌ره‌تا   |   هه‌واڵ و چالاکی   |   ئه‌لبومی وێنه‌   |   ده‌رباره‌ی ئێمه‌   |   په‌یوه‌ندی‌   |   وێب مه‌یڵ‌ أخبار ونشاطات
» ماڵپه‌ڕه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان
» Star Peace Project
» Astronomers Without Borders
» Cloud Appreciation Society
» Astronomy
» Our Sun
» NSSDC Photo Gallery
» Hubble Space Telescope
» NASA and JPL
» NASA Best Pictures
» astronomy2009
» ڤیدیۆ
» راپرسی

ئایا ماڵپه‌ری نوێی کۆمه‌ڵه‌که‌مان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی له‌ ڕووی دیزاین و ناوه‌ڕۆکه‌وه‌؟





دەقی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی (TVT-89) ڕۆمانی سەبارەت بە یارییەك لە ژێر ڕۆشنایی ئەستێرەكاندا

چوارشەممە 7-7-2010
یارییەكی تۆپێ و سیمینارێكی فەلەكیان بەیەكەوە ئەنجامدرا!!
ئا بەم شێوەیە منداڵانی دەزگای (Rudolf Walter ) لە شارۆچكەی (تیمیسۆڕا) ئاهەنگیان گێڕا بە بۆنەی كۆتایی هاتنی (ساڵی فەلەكی جیهانی 2009) و (مۆندیالی 2010 ی باشووری ئەفریقیا)، ئەمە پڕۆژەی ئامادەكارانی بووە بۆ سەرنجڕاكێشاندنی گەورەو بچووك بۆ وەرزش و زانستە فیزیایەكان لە یەكێ لە پڕۆژە هەرە نائاساییەكانداو لە میانەی پێكەوە بەستانی (یارییەكی تۆپی پێ و سیمینار و ڕوانگەیەكی فەلەكی) لە هەمان كات و هەمان ڕۆژدا.

دەزگای- Rudolf Walter – لقی شارۆچكەی Timisoara و ڕوانگەی فەلەكی Timisoara و یانەی فەلەكی Timisoara و یانەی فەلەكی Antares بەشداربوون لە نێو پڕۆژەیەكی نێودەوڵەتی كە بە (یارییەك لە ژێر ڕۆشنایی ئەستێرەكاندا) ناسراو بوو، بیرۆكەی ئەم پڕۆژەیەش گەڕایەوە بۆ (ئەژی چەتۆ حەسەن) لە كوردستانی عێڕاق و (مارسێلۆ سووزا) لە بەڕازیل، دوو لە هەرە چالاكترین ئارەزوومەندانی فەلەكناسی و ئێستاش لە بواری تۆپی پێ لە جیهاندا!. بیرۆكەكەیان بریتی بوو لە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی سەرهەڵدانی یارییەكانی (مۆندیالی 2010 ی ئەفریقیا) و پێكەوە بەستانی لەگەڵ ڕوانگەكردنی فەلەكی بە شێوەیەك كە چەندین وڵات ئامادەیی بەشداربوونیان تیادا نیشان داو منداڵانیش لەم بۆنەیەدا بێبەش نەبوون و بووە هۆكارێك بۆ ئاڕاستەكردنی زیاتریان بەرەو زانست و فەلەكناسی بە تایبەتی.

"شەرەفمەند بووم بەوەی كە من یەكەم شووتی تۆپەكەم لێداو لە لایەكی دیكەوەش فەلەكناسانی ئەم دەزگایانەو لە ڕێگای نمایش كردنی سێ ڕەهەندی (3D) بۆ تەنەكانی ئاسمانی لە ڕێگای پڕۆجێكتەری تایبەتیدا دەستیان بە چالاكییە فەلەكییەش كرد،چونكە بە داخەوە كەش و هەوای باراناوی لەدەرەوە نەیهێشت ڕوانگەی ئەستێرەكان بكەین" بە گوتەی ( Virgiliu Pop).
(Andrei Juravle) ی خاوەنی روانگەی فەلەكی Timisoara ی تایبەتی تەلەسكۆبێكی هێناو بۆ منداڵانی نمایش كردو پێی گوتن:"هەرگیز لە ڕێگای تەلەسكۆبەوە سەیری خۆر مەكەن، بەڵام لە یادتان نەچێت ئاسمان بۆ هەمووانەو هەموومان بەشێكین لەو گەردوونە".
"ئامانج ئەوەبوو كە بیرو هزری منداڵان بەرەو زانست و فەلەكناسی ئاڕاستە بكەین و هان بدرێن بەرەو خوێندنی، بەڵام بە شێوەیەكی زۆر جیاواز" هەر بەگوتەی (Virgiliu Pop).
"ویستمان هەردوو لایەنی بەرچاوی تۆپی پێ لە ڕووی وەرزشی و فەلەكناسی لە ڕووی زانستییەوە بەیەكەوە و لە پڕۆژەیەكی كەموێنەدا كۆبكەینەوە، بەم شێوەیە كاتێكی زۆر خۆش و پڕ لە شادی بۆ منداڵانی بەشداربوو دابین بكەین، خۆشبەختانە ئەمە ڕوویدا!" بە گوتەی (Cristian Popescu) ی سەرۆكی دەزگای (Rudolf Walter) لە Timisoara . جێگای ئاماژەیە چەندین وڵاتی دیكەش ئامادبوون بۆ ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیە، لەوانە (بەڕازیل و عێڕاق و سریلانكا).

سه‌ره‌تا   |   هه‌واڵ و چالاکی   |   ئه‌لبومی وێنه‌   |   ده‌رباره‌ی ئێمه‌   |   په‌یوه‌ندی‌   |   وێب مه‌یڵ‌ © Copyright 2004-2009. All Rights Reserved