سه‌ره‌تا   |   هه‌واڵ و چالاکی   |   ئه‌لبومی وێنه‌   |   ده‌رباره‌ی ئێمه‌   |   په‌یوه‌ندی‌   |   وێب مه‌یڵ‌ أخبار ونشاطات
» ماڵپه‌ڕه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان
» Star Peace Project
» Astronomers Without Borders
» Cloud Appreciation Society
» Astronomy
» Our Sun
» NSSDC Photo Gallery
» Hubble Space Telescope
» NASA and JPL
» NASA Best Pictures
» astronomy2009
» ڤیدیۆ
» راپرسی

ئایا ماڵپه‌ری نوێی کۆمه‌ڵه‌که‌مان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی له‌ ڕووی دیزاین و ناوه‌ڕۆکه‌وه‌؟





سەركەوتنێكی ناوازە لە پڕۆژەی (وەرزە بێ سنوورەكان – 3) دا

هەموو ساڵێك و لە 21-6 دا زەوی دەكەوێتە دوورترین خاڵ لە خۆر، بەڵام تیشكەكەی لەسەر نیوەگۆی باكووردا نیمچە ستوونی دەبێت، بۆیە پلەی گەرمی لە بەرزبوون دەبێت و بەمەش یەكەم رۆژی وەرزی هاوین دەستپێدەكات، بەڵام لەنیوەگۆی باشووردا تیشكی خۆر لاردەبێتەوەو ماوەی شەو درێژ درێژ دەبێت و رۆژیش كورت دەبێتەوە و پلەی گەرمی دادەبەزێت و بەمەش یەكەم رۆژی وەرزی زستان دەستپێدەكات. ئەو رۆژە بە هەڵگەڕانەوەی هاوینە ناسراوە – Summer Solstice .
بۆ یادكردنەوەی ئەم رۆژەو پێدانی زانیاری بە خەڵكی بەگشتی، كۆمەڵەی ئارەزوومەندانی فەلەكناسی كوردستان و لەساڵی 2009 بۆ یەكەمجار بیرۆكەی ئەم چالاكییەو ناوەكەی پێشكەش كرد و بووە جێگای رەزامەندی 22 دەوڵەت لە جیهاندا.
بەم شێوەیە چالاكی (وەرزە بێ سنوورەكان – 1- Seasons without Borders) لە 21-6-2009 بۆ یەكەمجار و بەسەركەوتنێكی گەورەوە ئەنجام درا. پاشان لە (هەڵگەڕانەوەی زستانە لە 21-12-2009) (وەرزە بێ سنوورەكان – 2) ئەنجام درا كە پێچەوانەی (هەڵگەڕانەوەی هاوینەیە). ئەمساڵیش هەمان چالاكی لە (پاركی منارە) و لە 12-6-2010 كاتژمێر 7:30 ئەنجامدرا و هاوكات بوو لەگەڵ ئاهەنگێكی تایبەتی (سەنتەری كولتوری فەڕەنسی و زانكۆی لوبنانی فەڕەنسی) بە بۆنەی (ڕۆژی میوزیكی جیهانی) لە نێو پاركی منارەدا ئەنجام دەدا. بێ گومان لەتەك هاوڵاتیانی خۆشەویستی خۆمان، چەندین میوان لە چەندین وڵات لەم ئاهەنگەدا ئامادەبوون بە تایبەتیش لە (فەڕەنسا،ئەمریكا،ژاپۆن،ئەڵمانیا،ئێران) و لە هەمان كاتدا بەشێكی زۆریشیان بەشداربوون لە چالاكییە نێودەوڵەتییەكەمان و بووە مایەی دڵخۆشی و لە هەمان كاتدا سەرنجڕاكێشانیان.

(تایی كی) گەشتیارێكی ژاپۆنی بوو و ئامادەی چالاكییەكە بوو و لە هەڤپەیڤینێكدا گوتی:
"من لە تۆكیۆ دەژیم و تەلەسكۆبی تایبەتی خۆم هەیە لە ماڵەوەو زۆریش خولیای بواری فەلەكناسیم، بەڵام ئەوەی جێگای شادومانیم بووە ئەوەیە كە بۆ یەكەمجارە لە نێو هەرێمی كوردستان و لەنێو هاوێنەی تەلەسكۆبەوە سەیری رووی مانگم كرد! دڵخۆشم بەوەی ئەم زانستە لێرەدا زیندووەو خەڵكیش والەپێش چاومن...زۆر بە پەرۆشن بۆ نزیكبوونەوە لە ناسینی نهێنییەكانی گەردوون، چونكە گەردوون و ئاسمانی شەو هەوێنی چەندین ئەفسانەن، بۆ نموونە لە مێژووی ژاپۆندا ئەفسانەیەك هەیە و دەڵێ: كاتی خۆی راوچیان بەدوای كەروێشكێكی ئەفسوناوی كەوتبوون، بەڵام ئەو لەدەستیانی رای كرد بەرەو مانگ چوو و رزگاری بوو و خۆی و روخسارەكەی لەسەر رووی مانگ مایەوە، بۆیە بەڕای ئێمە رووی ئادەمیزاد لەسەر رووی مانگ بەدی ناكەین، بەڵكو رووی كەروێشكەكە بەرجەستەیە!! بێ گومان ئەوە ئەفسانەیەو منیش ئەم هەلەم قۆزتەوە تا ئێوەی پێ ئاشنا بكەم ".

لەدوای كۆتایی هاتنی ئاهەنگەكە، میوزیك ژەنانی تیپی میوزیكی فەڕەنسی هاتن و بەشداربوون لەچالاكییەكەو لەوانە (Miqueu Montanaro ) (میكوێ مۆنتناڕۆ) كە سەرۆكی تیمی میوزیك ژەنانی كولتووری فەڕەنسی بوو،دوای ئەوەی لە رێگای تەلەسكۆبەوە جیهانی سەر زەوی جێهێشت و بەرەو رووی مانگ بەڕێكەوت و پاشان گوتی :" ساڵی 2009 بۆ یەكەمجار بوو لە ڕێگای تەلەسكۆبێكی گەورەوە سەیری مانگ و زوحەل و زوهرە بكەم ، ئەویش لە ڕێگای فەلەكناسێكی فەڕەنسی كە بە مەبەستی ئاشناكردنی خەڵكی دێیەكەمان Fort Gibron)) بەدیمەنی تەناكانی ئاسمانی سەرنجڕاكێش، ئەوەتا بۆجاری دووەم و بۆهەمان مەبەست، بەڵام ئەمجارە لە كوردستانی عێراق و لەشاری هەولێردا بەهەمان شت شاد بوومەوە، زۆر سوپاس بۆ ئەم هەلەو هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم".

هەروەها (Baltazar Montanaro - بالتازار مۆنتاناڕۆ) ی كوڕی (میاكوو مۆنتناڕۆ) كە ئامێری ڤایۆلین (كەمان) دەژەنی بیروڕایەكی جیاوازی هەبوو و گوتی :" من بۆ یەكەمجار بوو لە ڕێگای تەلەسكۆبەوە سەیری بۆشایی ئاسمان بكەم! هیچ كاتێك وا بەو شێوەیە دیمەنی مانگم نەكەوتۆتە بەرچاو، ڕاستییەكەی پێتان بڵێم كاتێك سەیری ڕووی مانگی پڕ چاڵم كرد وامدەزانی سەیری (پارچە پەنیرێكی فەڕەنسی دەكەم! (بە پێكەنینەوە!)، سوپاستان دەكەم بۆ ئەم هەلەو خۆشحاڵبووم كە لێرەوە بۆ یەكەمجار لە ژیانمدا ئەم تاقیكردنەوەم ئەجامدا!".
جێگای ئاژەیە لەتەك كوردستاندا ئێران،بەڕازیل،ئەمریكا،ئۆرگوای،پاڕاگوای،جامایكا،ئیمارات،سعودیە،نیوزیلاند،ئوسترالیا،هیندستان،پاكستان ، سریلانكا و رۆمانیا) لەو چالاكییەدا بەشدار بوون بەسەرپەرشتی هەردوو رێكخراوی (فەلەكناسانی بێ سنوور و فەلەكناسانی سەر شۆستە) كە بنكەكانیان لە ویلایەتی كالیفۆرنیایە.

سه‌ره‌تا   |   هه‌واڵ و چالاکی   |   ئه‌لبومی وێنه‌   |   ده‌رباره‌ی ئێمه‌   |   په‌یوه‌ندی‌   |   وێب مه‌یڵ‌ © Copyright 2004-2009. All Rights Reserved