لە هەونگاوێكی گەورەدا، (مایك سیمینز) ی سەرۆكی (ڕێكخراوی فەلەكناسانی بێ سنوور) كە بنكەكەی لە (لۆس ئەنجلس) ە بڕیاردرا كە ئەركی ڕاپەڕاندنی پڕۆژەی ناسراو بە (وەرزەكانی بێ سنوور -3) ی ساڵی 2010 بدرێت بە هەر یەك لە (ئەژی چەتۆ حەسەن) سەرۆكی (كۆمەڵەی ئارەزوومەندانی فەلەكناسی كوردستان) و (سیلینا هینیتیگالا) لە (كۆمەڵەی فەلەكناسی سریلانكا) و (مارسێلۆ ئۆلیڤیرا دیسۆزا) لە (كۆمەڵەی لویس كڕولز ) لە ڕیۆدی جانێرۆ لە بەڕازیل.
(وەرزەكانی بێ سنوور) یش بریتییە لە بەرنامەیەكی تایبەتی ڕوانگەكردنی خۆر و ئاسمان شەو لە ڕێگای تەلەسكۆب بۆ بەیاد هێنانەوەی خەڵكی بە دیاردەی (هەڵەڕانەوەی هاوینە- Summer Solstice) كە هەموو ساڵێك لە 21 ی حوزەیراندا ڕوودەدات و تیایدا ماوەی نێوان زەوی و خۆر دەگاتە دوورترین خاڵ – نەوەك نزیكترین خاڵ هەروەك وا دەزانرێت- ، لەو كاتەشدا تیشكی خۆر لەسەر نیوەگۆی باكوور نیمچە ستوونی دەبێت و وەرزی هاوین دەست پێدەكات، بە پێچەوانەوە لە نیوەگۆی باكووری زەوی تیشكی خۆر لار دەبێتەوەو پلەی گەرمی دادەبەزێت و بەمەش یەكەم ڕۆژی زستان دەستپێدەكات. جێگای ئاماژەیە لەساڵی ڕابردوو و لەهەمان ڕۆژدا یەكەم چالاكی (وەرزەكانی بێ سنوور) ئەنجام درا و تیایدا نزیكەی 20 وڵات تیایدا بەشدار بوو و بیرۆكەو ناونان و دیزاین كرنی پۆستەرەكانی ئەم پڕۆژەیە لەلایەن (ئەژی چەتۆ) بووە. |