سەر لە ئێوارەی ڕۆژی 18-6-2010 و لە نێو شریتی ژێرنووسی هەواڵەكانی كەناڵی نێوەخۆیی (ئازادی) هەواڵێكی زۆر سەیر و لەسەر زاری (ناسا) ی بڵاوكردەوە كە گوایە باران بارینی ئەم ماوەیە و بە تایبەتیش لە نێوان 18-تا 20 حوزەیران 2010 ڕەنگە ببێتە هۆی سەرهەڵدانی نەخۆشیی شێرپەنجەی پێست. هەڵبەتەو بێ گومان ئەم هەواڵەی بڵاوكراوەتەوە یەگجار زۆر دوورە لە ڕاستی و ئاژانسی (ناسا) ش هیچ جۆرە هەواڵێكی لەم شێوەیەی چ لە كەناڵی ئاسمانی خۆی و چ لەسەر ماڵپەڕی خۆیاندا بڵاونەكردۆتەوە.
بۆیە ئاگاداری خەڵكی دەكەینەوە بە گشتی كەوا ئەم هەواڵە زۆر بێ بنەمایەو بارانی حوزەیرانی 2010 جگە لە خۆشكردنی كەش و هەواو دابەزاندنی پلەی گەرمی ئەم هاوینە هیچ زیانێكی تەندروستی بەدواوە نییەو داواو تكاش لەم كەناڵە بەڕێزە دەكەین كە لە ڕێگای هیچ هەواڵێكی بێ بنەماو دوور لە زانست خەڵكی هەراسان نەكات و ترس و دڵەڕاوكێی لە نێو جەماوەردا بڵاونەكاتەوە. |