دوابەدوای دیدارێكی سەركەوتووانە لەگەڵ بەڕێز كاك (سەفین كانەبی) سەرۆكی (یەكێتی تۆپی پێی كوردستان) بە ئامادەبوونی هەریەك لە ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی گۆڤاری (هەرێمی كوردستان) (محەمەد سەعید كوردەو عیماد قادر) لە 16-6-2010 ، جەنابیان پاڵپشتی تەواوی نیشاندا لە سەرخستنی یەكێ لە پڕۆژە ناوازەكانی ئێمە كەبە (یارییەك لە ژێر ڕۆشنایی ئەستێرەكانەوە) كە بریتییە لە بیرۆكەی پێكەوە بەستانی هەردوو بواری فەلەكناسی و تۆپی پێ وەك پاڵپشتی كردن و ئاهەنگ گێڕانێكی فەلەكناسان بۆ (مۆندیالی باشووری ئەفریقیا 2010) لە یەك ڕۆژدا كە تیایدا یارییەكی دۆستانە لە نێوان دوو تیپ ئەنجام دەدرێ و هەردوو تیپیش لەسەر ئاستی جیهانییەوە فانیلەی ڕەنگ سپی لەبەر دەكەن وەك هێمایەك بۆ ئاشتی و خۆشەویستی جیهانی كە بڕیارە سەر لە ئێوارەی 7-7-2010 ئەنجام بدرێ و لە دوای تەواوبوونی یارییەكەش یاریزانان و میوانان ئامادەیی (ئێوارە ڕوانگەكردنێكی ئەستێرەیی) دەبن بۆ بینینی تەنەكانی بۆشایی ئاسمان لە ڕێگای تەلەسكۆبەكانی كۆمەڵەكەمانەوە.لەم بارەیەوەش كاك (سەفین) ئامادەیی خۆی نیشاندا كە بەرزترین ئاستی هاریكاری و پاڵپشتی نیشان بدات و تەواوی پێداویستییەكانی بۆ دابین بكات. |