لە زنجیرەی كاروچالاكییەكانی كۆمەڵەكەمان، ڕۆژی 4-6-2010 و دوای دیمانەیەكی پڕ بەها لەگەڵ ڕێزدار (فەلەكەدین كاكەیی) كۆمەڵەكەمان بە سوپاسەوە بڕوانامەی ڕێزلێنانی خۆی پێشكەش كردە بەڕێزیان لەبری ئەو پاڵپشتی و هەماهەنگییەی لە پێناو كاراتر كردنی چالاكییەكانی كۆمەڵەكەمان و رۆڵیان لە پاڵپشتی كردنی پڕۆژە زانستییەكانمان لە ناوەوەو دەرەوەی هەرێمی كوردستان.
كاك (فەلەكەدین) یش دووپاتی پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ كارو چالاكییەكانی كۆمەڵەكەمان دەربڕی و بەڵێنی دا هەرچی لە توانایدا بێت بۆ پاڵپشتی كردنی مادی و مەعنەوی درێخی نەكات . ئەمەش بێگومان مایەی شانازی و سوپاسگوزاری بەردەوامی ئێمەیە. |