سه‌ره‌تا   |   هه‌واڵ و چالاکی   |   ئه‌لبومی وێنه‌   |   ده‌رباره‌ی ئێمه‌   |   په‌یوه‌ندی‌   |   وێب مه‌یڵ‌ أخبار ونشاطات
» ماڵپه‌ڕه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان
» Star Peace Project
» Astronomers Without Borders
» Cloud Appreciation Society
» Astronomy
» Our Sun
» NSSDC Photo Gallery
» Hubble Space Telescope
» NASA and JPL
» NASA Best Pictures
» astronomy2009
» ڤیدیۆ
» راپرسی

ئایا ماڵپه‌ری نوێی کۆمه‌ڵه‌که‌مان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی له‌ ڕووی دیزاین و ناوه‌ڕۆکه‌وه‌؟





یەكێتی فەلەكناسی نێودەوڵەتی بڕوانامەی ڕێزلێنان دەبەخشێتە سەرۆكی كۆمەڵەی ئارەزوومەندانی فەلەكناسی كوردستان

دوابەدوای بەشداریكردنی بەرفراوانی (كۆمەڵەی ئارەزوومەندانی فەلەكناسی كوردستان) و دەستنیشانكردنی دكتۆر (رۆژگار حەمید عەلی) وەك (نوێنەری عێراق و كوردستان) لە چالاكییە ناوازەكانی (ساڵی فەلەكی جیهانیی 2009 IYA)، (رۆبەرت ولیامز) ی سەرۆكی (یەكێتی فەلەكناسی نێودەوڵەتی – International Astronomical Union) و (كاترین سیێرسكی) بەڕێوەبەری كۆمیتەی گروپی كار، بڕوانامەی ڕێزلێنانیان بەخشیە (ئەژی چەتۆحەسەن) ی سەرۆكی (كۆمەڵەی ئارەزوومەندانی فەلەكناسی كوردستان) لەبری سەرپەرشتی و رێكخستن و هەماهەنگی و ئەنجامدانی ئەو چالاكییانەی كە لە میانەی (ساڵی فەلەكی جیهانیی 2009 IYA) لە هەرێمی كوردستان بە تایبەتی و عێراق بە گشتی ئەنجام دران و تیایدا هاتووە:

ساڵی فەلەكی جیهانیی 2009
بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە
(ئەژی چەتۆ حەسەن)
"سوپاس و ستایشی ئەو پابەندبوونە بەرچاوو دیارەی دەكات لە پێناو
سەرخستنی ساڵی فەلەكی جیهانی 2009IYA لە عێراقدا."

رۆبەرت ولیامز
سەرۆكی یەكێتی فەلەكناسی نێودەوڵەتی

كاترین سیێرسكی
بەڕێوەبەری ئۆفیسی كۆمیتەی گروپی كار
5 ی ئایاری 2010

هەر بۆ هەمان مەبەستیش بڕوانامەیەكی دیكەی تایبەتیان ئاڕاستەی دەستەی كارگێڕی و ئەندامانی (كۆمەڵەی ئارەزوومەندانی فەلەكناسی كوردستان) كردووە ئەمانەش بێگومان دەستكەوتی پڕ بەهان و هۆكارێكی بەرچاویش دەبێت لەسەر بەگوڕوتین كردنی زیاتری چالاكییەكانی كۆمەڵەی ئارەزوومەندانی فەلەكناسی كوردستان لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا.

سه‌ره‌تا   |   هه‌واڵ و چالاکی   |   ئه‌لبومی وێنه‌   |   ده‌رباره‌ی ئێمه‌   |   په‌یوه‌ندی‌   |   وێب مه‌یڵ‌ © Copyright 2004-2009. All Rights Reserved