لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، بەڕێز (محەمەد العوصێری) سەرۆكی (كۆمەڵەی ئارەزوومەندانی فەلەكناسی سووری) وێڕای بانگهێشتكردنی فەرمیی (ئەژی چەتۆ حەسەن) بۆ بەشداریكردن لە (چوارەم كۆنفرانسی عەرەبی بۆ ئارەزوومەندانی بۆشاییگەری و فەلەكناسی) كە بڕیارە لە شاری (حەلەب – كەفرولجەنە) ی سووریا لە ماوەی نێوان 1 تا 4 ی ئابی 2010 ئەنجام بدرێت. هەورەها پێشی ڕاگەیاند كەوا دەستنیشان كراوە وەك (سەرۆكی شاندی عێراقی) بۆ ئەم بۆنە زانستییە گرنگەدا و هەرچی لە توانای (كۆمەڵەی ئارەزوومەندانی فەلەكناسی سووری) دا هەیە بۆ خزمەتكردنی ئەم شاندەدا دەخرێتە گەڕ. سەرۆكی كۆمەڵەشمان زۆر بە گەرمی سوپاسی كرد و ئەمەی بە شەڕەف و دەستكەوتێكی زۆر گەورەی وەسفكردو سۆپاسێكی زۆری ئاراستەی سەرۆكی (كۆمەڵەی ئارەزوومەندانی فەلەكناسی سووری) بۆ ئەو ڕێزە گەورەی كە لەو و تەواوی (كۆمەڵەی ئارەزوومەندانی فەلەكناسی كوردستان) ی ناوە. |