سه‌ره‌تا   |   هه‌واڵ و چالاکی   |   ئه‌لبومی وێنه‌   |   ده‌رباره‌ی ئێمه‌   |   په‌یوه‌ندی‌   |   وێب مه‌یڵ‌ أخبار ونشاطات
» ماڵپه‌ڕه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان
» Star Peace Project
» Astronomers Without Borders
» Cloud Appreciation Society
» Astronomy
» Our Sun
» NSSDC Photo Gallery
» Hubble Space Telescope
» NASA and JPL
» NASA Best Pictures
» astronomy2009
» ڤیدیۆ
» راپرسی

ئایا ماڵپه‌ری نوێی کۆمه‌ڵه‌که‌مان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی له‌ ڕووی دیزاین و ناوه‌ڕۆکه‌وه‌؟





دەروازەیەكی دیكە بۆ بینینی قوڵایی گەردوون

گوتەبێژێك بەناوی روانگەی فەلەكی ئەوڕوپی باشوور رایگەیاند كەوا لە ئێستاوە كار بۆ بنیاتنانی گەورەترین تەلەسكۆب لە جیهاندا دەكرێت لە پێناو دۆزینەوەی هەسارە هەرە دوورەكانی قوڵایی گەلەستێرەی خۆمان (رێی كاكێشان). ئەم تەلەسكۆبە ناودەنرێت (تەلەسكۆبی یەگجار گەورە) و تیرەی دەگاتە 42 مەتر، ئەمە جگە لە لێكۆڵینەوە تایبەتەكانی بە دۆزینەوەی مادەو وزەی تاریك لە گەردوووندا. ئەم تەلەسكۆبەش لە بەرزایی 3060 مەتر لەسەر ئاستی رووی دەریاو لە نێو (بیابانی ئەتاكاما)ی باكووری وڵاتی تشیلی بونیات دەنرێت، لەسەر ئاستی جیهانیشەوە ئەم ناوچەیە بە نایابترین شوێن ناوزەد دەكرێت بۆ دامەزراندنی تەلەسكۆبەكان لەبەر پاك و بێگەردی شەوانی و دووری لە رووناكی شارەكان و هەڵم و تەمدا. لەم بارەیەوە (لارس لیندنبێرگ كرستنسن) ی بەرێوەبەری بەشی راگەیاندن و پەیوەندییە جەماوەرییەكان لە نێو روانگەی فەلەكی ئەوڕوپی باشوور لە ئەڵمانیا دەڵێ: قەبارەی زەبەلاحی ئەم تەلەسكۆبە رێگەمان بۆ دەكاتەوە بۆ دۆزینەوەی هەسارەی بچووكی بەقەدەرایی زەویش كە ئەم كارەش ئێستا مەحاڵە بە تەلەسكۆبە سەر زەمینییەكان ئەنجام بدرێت.ئەمە جگە یارمەتیدانی فیزیافەلەكانسان بۆ پڕاكتیكی كردنی بیردۆزەكانیان دەربارەی سروشتی (كونە ڕەشەكان) و گەلەستێرە تەقیوو چالاكەكان و كوازارەكان و مادەی تاریكی نێو قوڵایی گەردوون و چاوەڕوانیش دەكرێت لەساڵی 2018 ئەم تەلەسكۆبە بكەوێتە قۆناغی كاركردنەوە.

سه‌ره‌تا   |   هه‌واڵ و چالاکی   |   ئه‌لبومی وێنه‌   |   ده‌رباره‌ی ئێمه‌   |   په‌یوه‌ندی‌   |   وێب مه‌یڵ‌ © Copyright 2004-2009. All Rights Reserved