سه‌ره‌تا   |   هه‌واڵ و چالاکی   |   ئه‌لبومی وێنه‌   |   ده‌رباره‌ی ئێمه‌   |   په‌یوه‌ندی‌   |   وێب مه‌یڵ‌ أخبار ونشاطات
» ماڵپه‌ڕه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان
» Star Peace Project
» Astronomers Without Borders
» Cloud Appreciation Society
» Astronomy
» Our Sun
» NSSDC Photo Gallery
» Hubble Space Telescope
» NASA and JPL
» NASA Best Pictures
» astronomy2009
» ڤیدیۆ
» راپرسی

ئایا ماڵپه‌ری نوێی کۆمه‌ڵه‌که‌مان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی له‌ ڕووی دیزاین و ناوه‌ڕۆکه‌وه‌؟





330 هەزار ملیار كیلۆمەتر لێمان دوورە!

تیمێك لە زانایانی ئەمریكی توانیان هەسارەیەكی نوێ و نزیك بدۆزنەوە كە قەبارەكەی بەقەدەرایی هەسارەی (نیبتۆن) و بە مەودای 33 ساڵی رووناكی لێمانەوە دوورە، واتە نزیكەی 330 تریلیۆن كیلۆمەتر. " ئەم هەسارەیە ناونراوە (جی 436 بی) و یەكێكە لە بچووكترین هەسارە دۆزراوەكانی سنووری دەرەكی سیستەمی، چونكە زۆربەی هەسارەكانی دۆزراونەتەوە قەبارەیان لەمەی دوایی گەورەترە" ئەمەش بە گوتەی (گێڤن ستیڤنسن) ی فەلەكناس و لێكۆڵەر لەبواری دۆزینەوی هەسارە نوێیەكانی دەرەوەی سیستەمی خۆر. دەرەنجامە دەستكەوتووەكانی تایبەت بەم هەسارەیە زۆر سەرنجڕاكێش بوونە، چونكە ئەوەی زانراوە كە ئەو هەسارانەی قەبارەیان وەك هەسارەی نیپتۆنە دەبێ پلەی گەرمیان بەرز بێ بگاتە سنووری 540 پلەی سەدی و دەبێ ئاستی گازەگانی وەك میتان زۆر بەرزبێ ئاستی گازێكی وەك یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن زۆر نزم بێت، كەچی ئەوەی بینرا پێچەوانە بوو و دەركەوت ئاستی گازی میتان 7000 جار كەمترە لە رێژەی پێشبینی كراو و ئاستی گازی یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن زۆر بەرزتر بووە. ئەم دەرەنجامەش وای كرد دووبارە زانایان بە تیۆرەكانی خۆیاندا بچنەوە. "ئەمە وەك ئەوە بوو كەوا چۆن تۆ چێشتێك لێ بنێیت و لە كۆتاییدا شیوێكی دیكەی جیاواز لە فڕندا بێتە دەرەوە!" بە گوتەی (جۆزیف هارینگتن) ی مامۆستای فیزیا لە زانكۆی (سێنتراڵ فلۆریدا).پێشتر (ستیڤنسن و هارینگتن) بە یەكەوە لەگەڵ چەند هاوەڵێكی دیكەی خۆیان بە هاوكاری هەریەكە لە (پەیمانگای تەكنەلۆژی ماساتشوستس) و ئاژانسی (ناسا) بەبەكارهێنانی تەلەسكۆبی ئاسمانی (سپیتزەر) توانیان پێوانەی ئاستی دەرچوونی رووناكی هەسارەكە بكەن لەوكاتەی لەبەدرەم ئەستێرەیەكدا تێپەڕدەبێت و پاشان دەردەكەوێتەوە، پاشان هەمان دەرەنجامیان بۆ 6 جار و لەژێر تیشكی ژێرەوەی سووردا دووبارە كردەوە بۆ پێوانە كردنی رووناكی راستەقینەی هەسارەكە. دەرنجامەكان ئەم هەسارەیە زۆر لە زەوی نزیك دەكاتەوە، چونكە گازی ئۆكسجین لەم هەسارەیەدا بەردەوام لە نوێبوونەوە دایە و ئەم گازەش وەك چۆن لەسەر زەوی لە رێگای شێوازەكانی ژیانی رووەكی و گیانداری و زیندەوەریدا نوێ دەبێتەوە ئەوا وا پێدەچێت لەسەر هەمان هەسارە پڕۆسەیەكی ئاوا بەڕێوەبچێت، چونكە ئۆكسجین وەك ئیمزایەكی ژیان وایە و لەسەر هەمان رێگاش دەكرێ لەهەسارەكانی دیكەش نزیك بكەوینەوە و رەنگە ژیانیش لەنێویاندا بدۆزینەوە.

سه‌ره‌تا   |   هه‌واڵ و چالاکی   |   ئه‌لبومی وێنه‌   |   ده‌رباره‌ی ئێمه‌   |   په‌یوه‌ندی‌   |   وێب مه‌یڵ‌ © Copyright 2004-2009. All Rights Reserved