رۆژ دوای رۆژ ڕاستییە سەرسوڕهێنەرەكانی گالیسكەی (Cassini) دەكەونە بەر دیدی فەلەكناسان و ئێمەش بە گشتی!. تازەترین دۆزینەوەكانی گالیسكەی كاسینی بریتی بوو لە ئەنجامادانی چەندین لێكۆڵینەوەی ڕاداری بۆ چینەكانی ژێرەوەی رووی (تایتان) ی گەورە پاشكۆی خولاوەی (زوحەل) ی شاجوانی هەسارەكان.دەرەنجامەكان سكێجێكی زۆر ڕێك و پێكی چینە شاردراوەكانی ناخی تایتانی دەرخست كە بریتییە لە ناوچەی دڵی پاشكۆیەكە و بریتییە لە تێكەڵەیەكی زۆر بەرچاوو ڕوونی سەهۆڵ و بەرد، پاشان چینەكانی سەرووی تا ئاستی 500 كیلۆمەتر بریتییە لە سەهۆڵێكی ئاوی پاك و بێگەرد و بێ بەرد بە پێچەوانەی چینی نزیك دڵی دا. لە بەرامبەردا زۆربەی هەرە زۆری هەسارەكانی وەك زەوی،خاوەنی چەندین چینی خاك و خۆڵ و بەرد و كانزایین، بە تایبەتیش دڵی هەسارەكە كە زۆریان بەردینین نەوەك سەهۆڵی.سەبارەت بە سكێجی چینەكانی ناوەوەی تایتانیش ئەوا سەرەتاكەی بە چنێكی تەماوی ناسك دەستپێًدەكات (بە رەنگی زەرد) ئاماژی پێكراوە، پاشان چەند چینێكی لێك جیاواز لە سەهۆڵ كە هەر لە چینەكانی رووی و سەرەوەیدا دەستپێدەكات و (بە ڕەنگی خۆڵەمێشی روون) ئاماژەی پێكراوە و لە دوو چینی ئاویی سەهۆڵیی لەیەكچوو پێكهاتووە یە كیان بە (ڕەنگی شین) و لە میانەی لێكۆڵینەوەیەكی پێشووتردا ئاماژەی پێدرابوو. پاشان چینە زەریایێكی ئاویی پێشبینیی كراو هەیە و ئەویش (بە ڕەنگی خۆڵەمێشی روون) ئاماژەی پێدراوەو پێدەچێت یەكێ بێت لە ناوچە هەرە گرنگ و ستراتیژیەكانی ئەم پاشكۆیە پڕ لە نهێنییە بێت كە زانایان پێشبینی بوونی جۆرە ژیانێكی ئۆرگانی لێدەكەن، بەڵام تا ئێستا ئەم پرسە یەكلا نەكراوەتەوە. دوایین چینیش كە ئاماژەپێدراوە دڵەكەیەتی كە بە (ڕەنگی خۆڵەمێشی تاریك) ئاماژەی پێدراوەو وەكو ئاماژەشمان پێدا لە سەهۆڵ و بەرد پێكهاتووە. |