سه‌ره‌تا   |   هه‌واڵ و چالاکی   |   ئه‌لبومی وێنه‌   |   ده‌رباره‌ی ئێمه‌   |   په‌یوه‌ندی‌   |   وێب مه‌یڵ‌ أخبار ونشاطات
» ماڵپه‌ڕه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان
» Star Peace Project
» Astronomers Without Borders
» Cloud Appreciation Society
» Astronomy
» Our Sun
» NSSDC Photo Gallery
» Hubble Space Telescope
» NASA and JPL
» NASA Best Pictures
» astronomy2009
» ڤیدیۆ
» راپرسی

ئایا ماڵپه‌ری نوێی کۆمه‌ڵه‌که‌مان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی له‌ ڕووی دیزاین و ناوه‌ڕۆکه‌وه‌؟





ئەنجوومەنی پارێزگای واست سوپاسێكی فەرمی كۆمەڵەكەمان دەكات

دوابەدوای هەماهەنگی كردنی نێوان كۆمەڵەكان و رێكخستنی چەندین چالاكی لە ناوەڕاست و باشووری عێراق، لە هەنگاوێكی چاوەڕوان نەكراودا، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای واست بەڕێز (مەحمود عەبدولڕەزا مەلا تەڵال) نووسراوی ژمارە (53) رێكەوتی (14-1-2010) بەسوپاسەوە ئاڕاستەی ئێمەی كردووە و ئەمەش دەقەكەیەتی:

بەڕێز : ئەژی چەتۆ حەسەن
بابەت: سوپاس و پێزانین

سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت

وەك پێزانین و بەبەها وەرگرتنی هەوڵەكانتان لە پێناو بەشداریكردنتان لە چالاكییەكانی (سیمیناری زانستی یەكەم بۆ چاودێری كردنی بەهرەداران و ئێوارەی ئاهەنگی ئەستێرەیی) كە لەلایەن (ئەنجوومەنی پارێزگای واست) و بەهاوكاری (ڕابیتەی عێراقی بۆ ئارەزوومەندانی زانست و بەهرەدارەكان) لە 14-12-2009 و لە ژێر دروشمی (بە توانستی بەهرەداران عێراقی نوێ بونیات دەكەینەوە) ئەنجام درا...
هەروەها بۆ ئەو هەماهەنگییەو بەخشین و داهێنانە زانستییەی كە نواندووتانە ڕێگەمان بدەن گەرمترین سوپاستان ئاڕاستە بكەین و هیوای سەركەوتن وسەرفرازی بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە پێناو خزمەتكردنی تەواوی عێراق.
خوای گەورەش پشت و پەنامان بێت

مەحمود عەبدولڕەزا مەلا تەڵال
سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای واست
13-1-2010

سه‌ره‌تا   |   هه‌واڵ و چالاکی   |   ئه‌لبومی وێنه‌   |   ده‌رباره‌ی ئێمه‌   |   په‌یوه‌ندی‌   |   وێب مه‌یڵ‌ © Copyright 2004-2009. All Rights Reserved