سه‌ره‌تا   |   هه‌واڵ و چالاکی   |   ئه‌لبومی وێنه‌   |   ده‌رباره‌ی ئێمه‌   |   په‌یوه‌ندی‌   |   وێب مه‌یڵ‌ أخبار ونشاطات
» ماڵپه‌ڕه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان
» Star Peace Project
» Astronomers Without Borders
» Cloud Appreciation Society
» Astronomy
» Our Sun
» NSSDC Photo Gallery
» Hubble Space Telescope
» NASA and JPL
» NASA Best Pictures
» astronomy2009
» ڤیدیۆ
» راپرسی

ئایا ماڵپه‌ری نوێی کۆمه‌ڵه‌که‌مان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی له‌ ڕووی دیزاین و ناوه‌ڕۆکه‌وه‌؟





(كاپتن فەرید لەفتە) لە بەغدا رێزی لێنرا

لەهەنگاوێكی جواندا،لە بەرواری 28-4-2010 و لە ماوەی نێوان كاتژمێر 10:00 ی بەیانی تاوەكو 01:00 ی دوای نیوەڕۆ، ڕابیتەی عێراقی بۆ ئارەزوومەندانی زانست و بەهرەدارەكان بە هاوكاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو لێكۆڵینەوەی زانستی حكومەتی عێراقی و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی چەندین زانكۆ لە بەغداو پارێزگاكانی دەوروبەری ،هەڵسا بە ئەنجامدانی ئاهەنگێكی میوانداری كردنی كەشتیوانی ئاسمانی داهاتووی عێراق و ئەندامی كۆمەڵەكەمان (كاپتن فەرید لەفتە) لە دیوانی وەزارەت و بە ئامادەبوونی وەزیرو چەندین كەسایەتی و میوانێكی زۆرو دەزگاكانی راگەیاندن. سەرەتا وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی عێراقی گوتەیەكی پێشكەش كرد بۆ ئامادەبووان و تیشكی خستە سەر ڕۆڵی گرنگی زانستی بۆشاییگەری و دڵخۆشی عێراقییەكان بە كاپتن فەرید وەك یەكەم كەشتیوانی ئاسمانی ڕاهێنراو. پاشان كاپتن فەرید سیمینارێكی پیشكەش كرد و تیایدا باسی لە ژیاننامەی زانستی خۆی كرد و ئەو هیواو ئاواتانەی كە لە دڵییەتی و هیوای بە ئەنجام گەیاندنییەتی لە داهاتوودا لە بواری بۆشاییگەری. پاشان مامۆستا (جەواد كازم فەرحان) ی سەرۆكی ڕابیتەی عێراقی بۆ ئارەزوومەندانی زانست و بەهرەدارەكان گوتەیەكی پێشكەش كرد بۆ ئامادەبووان و تیایدا ئاماژەی بەو رۆژەدا كە عێراقیش وەك وڵاتانی دیكە خاوەنی كەشتیوانی ئاسمانی خۆی دەبێت و هەنگاو دەنێ بەرەو بۆشایی ئاسمان.
لەداوی ئەویش چەند رێكخراوێكی كۆمەڵگەی مەدەنی دیاری رێزلێنانیان بەخشیە كاپتن فەرید لە بری ئەو هەوڵ و ماندووبوونەی كە چێشتوویەتی لە پێناو گەیشتن بەم قۆناغە زێڕینەی ئێستای.
ئینجا چەندین كەناڵی راگەیاندن ئەم هەلەیان قۆزتەوەو چەندین دیمانەو چاوپێكەوتنیان لەگەڵدا ئەنجامدا. ئەم چالاكییەش بۆ ماوەی 3 كاتژمێر بەردەوام بوو.

ڕاپۆرتی: جەواد كازم /
رێكخەری چالاكییەكانمان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق
سەرۆكی ڕابیتەی عێراقی بۆ ئارەزوومەندانی زانست و بەهرەدارەكان

سه‌ره‌تا   |   هه‌واڵ و چالاکی   |   ئه‌لبومی وێنه‌   |   ده‌رباره‌ی ئێمه‌   |   په‌یوه‌ندی‌   |   وێب مه‌یڵ‌ © Copyright 2004-2009. All Rights Reserved