سه‌ره‌تا   |   هه‌واڵ و چالاکی   |   ئه‌لبومی وێنه‌   |   ده‌رباره‌ی ئێمه‌   |   په‌یوه‌ندی‌   |   وێب مه‌یڵ‌ أخبار ونشاطات
» ماڵپه‌ڕه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان
» Star Peace Project
» Astronomers Without Borders
» Cloud Appreciation Society
» Astronomy
» Our Sun
» NSSDC Photo Gallery
» Hubble Space Telescope
» NASA and JPL
» NASA Best Pictures
» astronomy2009
» ڤیدیۆ
» راپرسی

ئایا ماڵپه‌ری نوێی کۆمه‌ڵه‌که‌مان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی له‌ ڕووی دیزاین و ناوه‌ڕۆکه‌وه‌؟





نوێنەرمان لە (دەیەم دیداری وڵاتانی كەنداو بۆ زانستەكانی فەلەكناسی) لە (میرنشینی عومان) بەشدار دەبێ

لەسەر بانگهێشتێكی فەرمی لیژنەی ئامادەكاری و زانستی (دەیەم دیداری وڵاتانی كەنداو بۆ زانستەكانی فەلەكناسی – الملتقی الخلیجی الفلكی العاشر)، بەڕێز (سەعدەدین شوكری حوسێن) ی ئەندامی كۆمەڵەكەمان و رێكخەری چالاكییەكانمان لە كەركووك لە رێكەوتی 17 ی نیسانی 2010 گەیشتە (مەسقەت) ی پایتەختی (میرنشینی عومان) بۆ بەشداری كردن لەم بۆنە فەلەكییە گرنگەدا.
نوێنەرمان لەم دیدارەدا تیشكی خستەسەر كاروچالاكییە نێوەخۆیی و نێودەوڵەتییەكانی كۆمەڵەكەمان و ئاماژەی بەو ڕۆڵەی گرنگەیدا كەلەم ئان و ساتە ناهەموارەدا دەینوێنێ لە پێناو گەیاندنی دەنگی هەر هەموو عێراق بە هەرێمی كوردستانەوە بۆ سەرتاپای جیهان لە رێگای ئەو هەماهەنگی و پەیوەندییە قوولەی كە هەیەتی چ لەسەر ئاستی هەرێمی یان نێودەوڵەتیدا.
لەلایەنێكی دیكەی دیدارەكان و سیمینارەكانیدا، دكتۆر (حەمید مجوەل ئەلنعێمی) سەرۆكی پێشووی پڕۆژەی (ڕوانگەی كۆڕەك) و سەرۆكی ئێستای بەشی فیزیای زانكۆی (ئەلعەین) لە ئیماراتی عەرەبی جەختی لەسەر گرنگیی ستراتیژی زانستی ئەم پڕۆژەیەی كرد و هەوڵەكانی كۆمەڵەی ئارەزوومەندانی فەلەكناسی كوردستانی بە (پیرۆز و بەرچاو) ناوزەدكردو هیوای خواست كە ئەم پڕۆژەیە لە داهاتوودا رووناكی دونیا ببینێ و وەك دەستكەوتێكی زانستی و رۆشنبیری بۆ گەلی عێراق بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی بونیات بنرێتەوە. چالاكییەكانی كۆمەڵەكەمان بووە مایەی گرنگی پێدانی ئامادەبووان و لەوانەش خاتوو ئەندازیار (بەهییە هیلال ئەلشوعەیبی) كە بە فەرمی داوای ئەندامێتی كرد لە كۆمەڵەكەمان و ئێمەش بەو پەڕی رێزو سوپاسەوە قبوڵمان كرد!.

سه‌ره‌تا   |   هه‌واڵ و چالاکی   |   ئه‌لبومی وێنه‌   |   ده‌رباره‌ی ئێمه‌   |   په‌یوه‌ندی‌   |   وێب مه‌یڵ‌ © Copyright 2004-2009. All Rights Reserved