لە درێژەی چالاكییەكانیدا ،ڕابیتەی عێراقی بۆ ئارەزوومەندانی زانست و بەهرەدارەكان / لقی كەربەلا و بەهاوكاری لەگەڵ سەرۆكایەتی زانكۆی كەربەلا – بەشی راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەكان و بەبۆنەی رۆژی فەلەكناسی جیهانی – International Astronomy Day و كۆتایی هاتنی وەرزی چالاكییە بەپێزەكانی (مانگی فەلەكی جیهانی GAM) هەڵسان بە ئەنجامدانی چالاكییەكی فەلەكی بە ناونیشانی (جیاوازی لە نێوان فەلەكناسی و ئەستێرەناسی) كە لەلایەن خاتوو (دوعا زیا قەندیل) ی ئەندامی (یەكێتی عەرەبی بۆ زانستەكانی بۆشاییگەری و فەلەكناسی) پێشكەش كرا و تیایدا تیشك خرایە سەر گرنگترین خاڵەكانی جیاوازی لە نێوان زانستی فەلەكناسی و بواری ناڕاست و نادروستی ئەستێرەناسی و كاریگەر بوونی چین و توێژەكانی كۆمەڵگە پێیوە و چۆن دەتوانین ئەم بیروباوەڕە لەبیرو هزری خەڵكی ئاساییدا بسڕینەوە یاخود لاواوزی بكەین،پاشان باسێك ئەنجام درا دەربارەی نەخشەی ئاسمانی و دۆزینەوەی سنوور و شێوازی كەلووەكانی ئاسمان. ئەم چالاكییەش بووە مایەی سوپاس و پێزانینی تەواوی ئامادەبووان و بەچەندین پرسیارو بۆچوون ئەم چالاكییە دەوڵەمەندتر كرا.
ڕاپۆرتی: دوعا زیا قەندیل
جەواد كازم / رێكخەری چالاكییەكانمان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق
سەرۆكی ڕابیتەی عێراقی بۆ ئارەزوومەندانی زانست و بەهرەدارەكان |