سه‌ره‌تا   |   هه‌واڵ و چالاکی   |   ئه‌لبومی وێنه‌   |   ده‌رباره‌ی ئێمه‌   |   په‌یوه‌ندی‌   |   وێب مه‌یڵ‌ أخبار ونشاطات
» ماڵپه‌ڕه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان
» Star Peace Project
» Astronomers Without Borders
» Cloud Appreciation Society
» Astronomy
» Our Sun
» NSSDC Photo Gallery
» Hubble Space Telescope
» NASA and JPL
» NASA Best Pictures
» astronomy2009
» ڤیدیۆ
» راپرسی

ئایا ماڵپه‌ری نوێی کۆمه‌ڵه‌که‌مان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی له‌ ڕووی دیزاین و ناوه‌ڕۆکه‌وه‌؟





دووەم پیشانگای فەلەكی لە هەولێری پایتەخت ئەنجام درا

بەم دواییە كۆمەڵەكەمان پڕۆژەی پیشانگای گەڕۆك- Mobile Exhibition Project –MEP ی راپەڕاند بە ئامانجی نمایش كردنی وێنە فەلەكییەكان لە چەندین دەزگا و ناوچەی نێو هەرێمی كوردستاندا. بەم بۆنەیەوەو بە سەرپەرشتی مامۆستا (ئاسۆ رەزاق) ی ئەندامی دەستەی كارگێڕی و بە هاوكاری چەند ئەندامێكی ماندوونەناسی كۆمەڵەكەمان، لە رێكەوتی 20 نیسانی 2010 – كاتژمێر 9 ی سەرلە بەیانی، یەكەم نمایشی پڕۆژەی پیشانگای گەڕۆك- MEP بە هەماهەنگی لەگەڵ (كۆمەڵگەی خوێندنی نموونەیی شەهید فاخیر مێرگەسۆری) لە هەولێر كرایەوەو تیایدا ژمارەیەكی یەگجار زۆر لە مامۆستایانی بەڕێز و قوتابیانی كۆمەڵگەكە بە جیاوازی تەمەن و ئاستی خوێندنیاندا بەشدار بوون. نمایشەكە تا كاتژمێر (1) ی دوا نیوەڕۆ بەردەوام بوو و لە پاشان قوتابیان و ئامادەبووان داوایان كرد ئەم پیشانگایە بۆ رۆژێكی دیكەش درێژبكرێتەوەو كۆمەڵەشمان بە سوپاسەوە ئەم داوایەی قبوڵ كرد و لە رۆژی 21ی نیسانی 2010 یش درێژەی بەو پڕۆژەیەدا و دیمەنەكانی گەردوون و سیستەمی خۆر و هەسارەكانی و چەند دیمەنێكی چالاكییەكانمان بووە مایەی سەرنجڕاكێشانی تەواوی ئامادەبووان و بووە سەركەوتنێكی گەورە بۆ یەكەم جاری ئەنجامدانی (پڕۆژەی پیشانگای گەڕۆك -MEP ) لە هەولێری پایتەختداو دەبێتە تەكانێك تا هەمان پڕۆژە لە دەرەوەی سنووری پایتەختی هەرێمدا ئەنجام بدەین ، پەنا بەخوا بەرنامەی داهاتوومان لە چوارچێوەی (پڕۆژەی پیشانگای گەڕۆك -MEP ) دا لە دهۆك و رانیە دەبێت.

سه‌ره‌تا   |   هه‌واڵ و چالاکی   |   ئه‌لبومی وێنه‌   |   ده‌رباره‌ی ئێمه‌   |   په‌یوه‌ندی‌   |   وێب مه‌یڵ‌ © Copyright 2004-2009. All Rights Reserved