سه‌ره‌تا   |   هه‌واڵ و چالاکی   |   ئه‌لبومی وێنه‌   |   ده‌رباره‌ی ئێمه‌   |   په‌یوه‌ندی‌   |   وێب مه‌یڵ‌ أخبار ونشاطات
» ماڵپه‌ڕه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان
» Star Peace Project
» Astronomers Without Borders
» Cloud Appreciation Society
» Astronomy
» Our Sun
» NSSDC Photo Gallery
» Hubble Space Telescope
» NASA and JPL
» NASA Best Pictures
» astronomy2009
» ڤیدیۆ
» راپرسی

ئایا ماڵپه‌ری نوێی کۆمه‌ڵه‌که‌مان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی له‌ ڕووی دیزاین و ناوه‌ڕۆکه‌وه‌؟





كۆمەڵەكەمان و بەیاننامەی (بایكۆتكردن) ى دەزگاكانی راگەیاندن

بۆبەڕێزان كەناڵەكانی تەلەڤزیۆنی ناوەخۆیی و ئاسمانییەكانی

كوردستان تی ڤی – كوردسات – نەورۆز- زاگرۆس- سپێدە – پەیام -

یەكگرتوو/كەناڵی هەولێر – پایتەخت – گەلی كوردستان

بابەت / بەیاننامەی (بایكۆتكردن)



لای هەوو لایەك ئاشكرایە كەوا زانست و زانیاری و تەكنەلۆژیا پێوەری بنەڕەتی پێشڤەچوونی هەر هەموو كۆمەڵگەكانی جیهانییەو بواری (زانستی فەلەكناسی)یش یەكێكە لە لایەنە هەرە گرنگەكانی زانستی سەردەمە و بوونی زانكۆ و پەیمانگە و رێكخراوی تایبەت بەم بوارە و لە نێو وڵاتاندا رەنگدانەوەی پەرەسەندنی ئاستی مەعریفی تاكی ئەو وڵاتەیە, كەچی بەداخەوە لە كوردستان هێندەی گرنگی بە تۆماركردنی (كلیپ) ێك یاخود كۆنسێرتێك بۆ (گۆرانبێژێكی بیانی و نا بیانی) دەدرێت, نیوچارەگێك ئەوندە گرنگی بە زانست و تەكنەلۆژیا نادرێت. كۆمەڵەكەمان بە شانازییەوە لەساڵی 2009 هەڵبژێردرا تا نوێنەرایەتی عێراق و كوردستانی كرد لە یەكێ لە گەورەترین ودەگمەنترین بۆنە نێودەوڵەتییەكانی بواری فەلەكناسی كە بە (ساڵی فەلەكی جیهانیی 2009-International Year of Astronomy ) لەژێر چاودێری هەریەكە لە (ئاژانسی بۆشاییگەری ئەمریكی – NASA) و (رێكخراوی UNESCO) و (یەكێتی فەلەكناسیی نێودەوڵەتی) و (ئاژانسی فرێن و بۆشاییگەری ئەوڕۆپی – (ESA و تیایدا نزیكەی (12) پڕۆژە و بۆنەی فەلەكی نیودەوڵەتی لەنێو هەولێری پایتەخت ئەنجام دا و سەرەڕای بانگهێشتكردنی دەزگاكانی راگەیاندن لەرێگای كارتی داوەتنامە, كەچی زۆر بەداخەوە هیچ كام لەو دەزگایانە لە هیچ كامێك لەو چالاكیانە ئامادەنەبوون و بەهیچ شێوەیەك رووماڵی ئەو هەموو چالاكییە نێو دەوڵەتیانەی ئێمەیان نەكرد. بۆیە ئێمە لە سەرۆك و جێگرو دەستەی كارگێڕی (كۆمەڵەی ئارەزوومەندانی فەلەكناسی كوردستان) لە دوای كۆبوونەوەیەكی تایبەت بۆ باسكردنی ئەم مەسەلەیە بڕیارماندا بە (بایكۆت) كردنی تەواوی ئەم دەزگا بەڕێزانە بەم شێوەیەی خوارەوە:





1.پێنەدانی هیچ لێدوانێكی زانستی لەمەڕ هەر پرس و دیاردەیەكی زانستی فەلەكی كە لەناوەوە لە دەرەوەی هەرێم روو دەدەن تا كۆتایی ساڵی 2010.

2.ئاراستە نەكردنی داوەتنامە بۆ ئەم كەناڵە بەڕێزانە بۆ ئامادەبوون لەهەر چالاكییەك كە كۆمەڵەكەمان بەدرێژایی ساڵی 2010 ئەنجامی دەدات.

3.وەڵامنەدانەوەی هیچ داوەتنامەیەكی ئاراستەكراوی ئەم كەناڵانە بۆ ئێمەو ئامادەنەبوونی كۆمەڵەكەمان لەهیچ چاوپێكەوتن,مێزگرد,بەرنامەی راستەوخۆ و تۆماری چ لە نێو ستۆدیۆ یان لەدەرەوەی ستۆدیۆی ئەم كەناڵە بەرێزانە تا كۆتایی ساڵی 2010.

لەگەڵ رێزمان بۆ هەموو لایەك.

سه‌ره‌تا   |   هه‌واڵ و چالاکی   |   ئه‌لبومی وێنه‌   |   ده‌رباره‌ی ئێمه‌   |   په‌یوه‌ندی‌   |   وێب مه‌یڵ‌ © Copyright 2004-2009. All Rights Reserved